08 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ئاماژه‌: پڕۆژه‌ی بێداری ئیسلامی سه‌رده‌م سه‌باره‌ت به‌ پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس ڕێنیشانده‌ریی دیاریكراو، ورد و گشتیی پێیه‌‌ كه به‌پێی چاكسازیی تاكی، بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵگا پێك دێت. ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ وه‌ك جه‌وهه‌ری پڕۆژه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌ست پێ ده‌كا. كه‌سێك كه پێویسته باوه‌ڕێكی دامه‌زراو، عیباده‌تی دروست، ڕه‌وشتی به‌رز، بیری ڕوون و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و كاسب، خه‌باتكار له‌گه‌ڵ نه‌فس، به‌ته‌ماع له‌ كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له‌ كات و ته‌كووز له‌ كاروبار و سوودمه‌ند بۆ ده‌ورووبه‌ری بێ.

    نووسه‌ر:
    ئیسلاح وێب
  • یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان جارێكی تر سپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئارامی و ئاسووده‌یی ڕۆژانی ڕابردوو له‌ ئه‌فغانستان، هه‌م له‌ كابۆل و هه‌م له‌ ناوچه‌كانی تری ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها به‌ دیدی شانازییه‌ چاو له‌ خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه و سه‌قام و ته‌مووزی گه‌شه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغان ده‌كا.

  • ئایا موسوڵمانان فه‌رمانه‌کانی خوایان به‌جێ هێناوه‌؟ به‌داخه‌وه‌ وانییه‌، به‌ڵکوو کارێکی سه‌رسامیان کرد که نه‌ته‌وه‌کانی پێشتریش تەنانەت نه‌یانکردبوو...

    کاریان له‌سه‌ر قوڕئان تایبه‌ت کرا به‌ خوێندنه‌وه‌، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یان نه‌کرد به‌ هۆکارێک بۆ تێگه‌یشتن له‌ په‌یامی ئایه‌ته‌کان و جێبەجێکردنی په‌یامه‌کان له‌ کرده‌وه‌دا. له‌و بواره‌وه‌ عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعوود(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێ: «بێگومان خوای گه‌وره‌ قوڕئانی دابه‌زاند تاکوو له‌ کرداردا جێبەجێ بکرێ، بۆیه‌ پێویسته خوێندنه‌وه‌ بکرێت به‌ کردار.» و فوزه‌یلی کوڕی عه‌ییاز ده‌ڵێ: «قوڕئان دابه‌زیوه‌ تاکوو کاری پێ بکرێ، که‌وایه‌ خه‌ڵک ده‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه‌، بیکه‌نه‌ کردار.»

    نووسه‌ر:
    مه‌جدی ئه‌لهێلالی
  • به‌نێوی خوا

    پارێزگاری به‌ڕێزی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا؛ به‌ڕێز دکتۆر موحەممه‌د مه‌هدی شه‌هریاری

    وێڕای ڕێز و سڵاو

    هه‌روه‌ک ئاگادارن ئه‌وساڵیش وه‌ک ساڵانی ڕابردوو، قایمقامی به‌ڕێزی شاری سه‌رده‌شت له‌ دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ میدیاکان ڕایگه‌یاند که ئه‌وساڵیش ڕێزنان له‌ ساڵڕۆژی کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. وێڕای پێشوازی له‌و هه‌واڵه‌، گه‌ره‌کمه له‌و ده‌رفه‌ته‌ که‌ڵک وه‌رگرم و چه‌ند پرسیارێکی که ده‌مێکی مێشکی منیان به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ کردووه‌، له‌ به‌ڕێزتان بپرسم.

    نووسه‌ر:
    موحه‌ممه‌د عه‌لی سووره‌ - مه‌سته‌ری زانسته‌ سیاسییه‌کان
  • وانه‌كانی به‌هار

    11 فروردین 1400

    به‌ بیستنی وشه‌ی به‌هار، یه‌كه‌م وێنه‌یه‌ك كه به‌ مێشكی هه‌ر مرۆڤێكدا دێت، ڕوین و سه‌وزبوونه‌. وه‌ك ئه‌وه‌یكه له‌و وه‌رزه‌دا له‌ هه‌ناسه‌ی عیسا فوو بكرێته‌ لاشه‌ی مردووی زه‌وی و كێو و بیابانه‌كان ڕه‌نگ و به‌رامه‌یه‌كی نوێ بگرنه‌ به‌ر و ئه‌و دارانه‌ی كه وه‌رزێكه قامچه‌كانی سارد و سڕی زستانیان به‌ گیان كڕی بوو، ئێستا به‌رهه‌می سه‌بر و خۆڕاگریان له‌ سروشت وه‌رده‌گرنه‌وه‌ و ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بیر ده‌هێننه‌وه‌ كه ده‌فه‌رموێت: «إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ یُسْراً» واته: بێگومان له‌گه‌ڵ سه‌ختی و چه‌ڵه‌مه‌، ئاسووده‌یی و فراحانیش هه‌یه‌.

    نووسه‌ر:
    عیسمه‌توڵڵا تێیمووری
  • بیری ڕه‌خنه‌گری به‌ واتای توانایی له‌ ڕوون و ئاوه‌زمه‌ندانه ‌بیركردنه‌وه‌ دایه‌ و تێگه‌یشتن، پێوه‌ندیی ژیربێژانه‌ی نێوان بیرۆكه‌كانه. بیری ڕه‌خنه‌گری له‌ سه‌رده‌می یوونانی كۆنه‌وه‌ به‌رباسی فیلسووفانێكی وه‌ك ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو بووه‌ و تاكوو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ درێژه‌ی هه‌بووه‌. بۆ نموونه توانایی له‌ ناسینه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست. بیری ڕه‌خنه‌گری له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆ و به‌ لێوردبوونه‌وه‌ پێناسه‌ بكرێت.

  • ئاماژه‌: به‌رپرسیاره‌تی، كرداریترین شێوازی په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ و ئاكامه‌كه‌ی، گۆڕانكاری به‌رده‌وام له‌ خۆی و كه‌سانی تردا به‌دی دێنیت و پشتیوانییه‌كی به‌هێز و پته‌وه‌ بۆ مه‌عنه‌وییه‌ت له‌ ژیاندا. هه‌رچه‌ند مه‌عنه‌وییه‌تی مرۆڤ به‌هێزتر بێ، هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی زۆرتره‌ و به‌پێی ئه‌وه‌یكه به‌رپرسیاره‌تی بنه‌مایه‌كی دانه‌بڕاو له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامه و له‌ بنه‌ماكانی سه‌ره‌كی و گرینگی دین هه‌ژمار ده‌كرێ. به‌و پێیه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی به‌رپرسیاره‌تی له‌ ڕوانگه‌ی قوڕئان و سوننه‌ت، وتووێژێكمان له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌ممه‌د ئیبڕاهیم ساعێدی ڕوودی پێك هێناوه‌. دكتۆر ساعێدی ڕوودی له‌ پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆڕای ڕاڤه‌ی قوڕئانی پیرۆزه‌ و زیاتر له‌ ١١٥ كتێبی چاپكراوی هه‌یه‌.

    نووسه‌ر:
    شوعه‌ڕا میرانی
  • به‌رپرسیاره‌تی و ڕێگاكانی به‌هێزكردنی ئه‌گه‌ر داوا له‌ مناڵێك بكه‌ی كه ئاماژه‌ به‌ واتایه‌كی دروست له‌ به‌رپرسیاره‌تی بكات، پێتان ده‌ڵێ به‌رپرسیاره‌تی واته: «كردنی كارێكی دروست» یا «ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه دایك و باوك داوا بكه‌ن» یا «به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانم». به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ له‌ كه‌سێكی عاقڵ بكرێ، به‌ڕاتان چ وه‌ڵامێك ده‌داته‌وه‌؟ له‌ڕاستیدا به‌رپرسیاره‌تی و به‌رپرسبوون، باسێكی بانتر له‌ كار و ئه‌رك و ئیشه واجب و پێویسته‌كانی ژیانه. مرۆڤ به‌دوای واتادا ناگه‌ڕێ، به‌ڵكوو واتای ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپرسیاره‌تی، به‌ڵێنیی جێبه‌جێكردنی كارێك یا چه‌ند كارێكه.

    نووسه‌ر:
    گروپی ته‌حریرییه‌ی ئاكاده‌می بازار
  • هۆکاری زۆر هه‌یه‌ که مرۆڤ تووشی دڵه‌ڕاوکێ و پەرێشانی ده‌کات، ترس له‌ داهاتوویه‌کی نادیار، خه‌می ڕابردوویه‌کی تاریک، بێهێزی و داماوی هه‌مبه‌ر کێشه‌ و گرفته‌کان، هه‌ست به‌ بێهووده‌یی له‌ ژیاندا، ئه‌مه‌گنه‌ناسی که‌سانی ده‌ورووبه‌ر، گومانی خراپ و تۆمه‌ت لێدان، دونیاپه‌ره‌ستی و هۆگربوون پێی، ترس له‌ مردن و... و تەواوی ئه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر ئیمان به‌ خوای گەورە پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌.